پایتەخت

پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
کورتە

بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشووی فەرمی

لەدوای دروستبوونی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشووی فەرمی.

 

ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سروشتیەی ئەمرۆ ڕووی لە قەزاکەیان کرد، بڕیاردرا سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بڕیارەکە جگە لەو دام و دەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.

09 کانونی یەکەم 2025 18:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026