جووتیارانی دهۆك ده‌بنه خاوه‌ن هه‌ژماری UPN
داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی جووتیارانی دهۆك ده‌كرێت
جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه پێویسته به زووترین كات خۆیان له فۆرمی بانكی هه‌ژماری UPN تۆمار بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه له وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان تووشی كێشه ده‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی دهۆك بڵاویكرده‌وه، پێویسته جووتیاران فۆرمی تایبه‌تی هه‌ژماری UPN پر بكه‌نه‌وه و ببنه خاوه‌ن ئه‌م هه‌ژماره بانكییه، به‌پێچه‌وانه‌وه له پرۆسه‌ی تۆمار كردنی ناوه‌كانیان بۆ فرۆشتنی گه‌نمه‌كانیان و به‌بازاڕ كردنیان له ساڵی نوێ تووشی گرفت ده‌بن و بێبه‌ش ده‌بن لێی.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كشتوكاڵی دهۆك دوا له جووتیاران كراوه، له كاتژمێر 8:30ی به‌یانی تا 1:30ی دوانیوه‌رۆ مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و سه‌ره‌تاش بچنه بانكه‌كان و دواترییش بچنه هۆبه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵییه‌كانی UPN و دواتر ده‌بنه خاوه‌ن كارتی بانكی و سوودمه‌ند ده‌بن له به‌بازاڕكردنی گه‌نمه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێویسته جووتیاران كارتی نیشتیمانی و ناسنامه‌ی باری شارستانی یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان له‌لابێت، تا بتوانن مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و سوودمه‌ند بن له‌م كارتی بانكییه، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن سوود له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن.