پایتەخت

ئەو پیاوەی تا 2048 سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە بۆ جاری چوارەم هەڵات 

ئەو پیاوەی تا 2048 سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە بۆ جاری چوارەم هەڵات 
کورتە

زیندانییەکی ئەلبانی بۆ چوارەم جار لە زیبندانییەکی ئیتاڵیا هەڵات

پیاوێک لە ئیتاڵیا بە شارەزای "هەڵاتنی زیندان" ناوسراوە توانی و بۆ جاری چوارەم هەڵبێت.

ئەمڕۆ پێگەی یورۆ نیوز بڵاویکردەوە، "تۆما تەولەنت"ـی تەمەن 41 ساڵان خەڵکی ئەلبانیایە و توانی بۆ جاری چوارەم لە زیندانی شاری میلانی ئیتاڵیا بە ناوی  "های سیکیوریتی ئۆپێرا" هەڵبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، کاتژمێر 8:00ـی دوێنێ یەکشەممە کاتێک پاسەوانی زیندانەکان بۆیان دەرکەوتووە کە "تۆما تەولەنت" لە زیندان نەماوە، ناوبراو توانییەتی شیشی پەنجەرەی ژوورەکەی ببڕێت و بچێتە حەوشەی زیندانەکە، لەوێشەوە بەسەر دیواری حەوشەکە بکەوێت هەڵبێت.

"تۆما تەولەنت" بە شارەزای "هەڵاتن" لە زیندان ناوسراوە، بە تۆماتی دزی کرد و تاوانی دیکەی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر تا ساڵی 2049 سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، پێشووتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2009 لە زیندان هەڵات، بەڵام هەر دووبارە دەستگیرکراوەتەوە و ئەمجارە چوارەم جارە لە زیندان هەڵبێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵاتن بۆ قەرەباڵغی زیندانەکان دەگەڕێتەوە، کە لە ئێستادا 1338 زیندانی لە بەندیخانەی ئۆپێرا هەن، لە کاتێکدا تەنها 918 شوێنی بەردەستی تێدایە و رێژەی قەرەباڵغی 153٪ـە و تەنها 533 پۆلیس و پاسەوان لە زیندانەکەدا هەن، بەڵام لە ڕاستیدا بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی زیندانییەکان لانی کەم 811 پۆلیس پێویستن.

08 کانونی یەکەم 2025 11:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026