ژنێکی کورد لە کەلار ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕی
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ئاشکرای دەکات، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ڕایگەیاند، ژنێک لە کەلار بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی لێکردوەتەوە، پیاوەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەیان، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ کراوە.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەدەکات، دواتر بۆ چارەسەری زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، هاوکات ژن و مێردەکە کێشەی خێزانییان هەبووە.