ئومێد ئەحمەد: لەسەر هێڵین بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو
وەزارەتی کارەبا لە گرفتی کارەبا دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات
تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەهۆی شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، وەزارەتی کارەبا لە گرفتی کارەبا دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەکاتی بارانبارین تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کارەبا لەسەر هێڵن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو تیمەکان دەگەنە هەر شوێنێک و بەزووی کێشەکان چارەسەر دەکەن.
بەگووتەی ئومێد ئەحمەد، لە شەپۆلی بارانبارینی پێشووتردا تووشی گرفتی بڕانی کارەبا بوون و لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەکانن.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، ئەگەر لە هەر شوێنێک تووشی گرفتی کارەبا بوون بە زووترین کات تیمێکی خێرا دەچنە شوێنی مەبەست و چارەسەری دەکەن.