بەرگری شارستانی سۆران: سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن
بەهۆی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین، هۆشداری بە دانیشتووانی سۆران دەدرێت
پێشبینی دەکرێت سبەی شەپۆلێکی چڕی باران بارین ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بەم هۆیەوە هۆشداریی تووند به هاووڵاتییان دهدرێت.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی پێشبینەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەکرێت، داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبی سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران جەخت لەوە دەکات، هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ رووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێ دەکرێت.