نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له حه‌له‌ب هه‌زاران كه‌سی له نه‌خۆشخانه خه‌واند
لە حەلەب به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه ڕۆژانه نزیكه‌ی 400 كه‌س تووشی په‌تا وه‌رزییه جۆرا و جۆر و جیاوازه‌كان ده‌بن
ئه‌مساڵ له حه‌له‌بی ڕۆژئاوای سووریا ڕێژه‌ی توشبوون به په‌تا وه‌رزییه‌كان دوو هێنده بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه ناگه‌یه‌ندرێته ناوچه كوردییه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیای ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكرده‌وه، له ناوچه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب، به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه ڕۆژانه نزیكه‌ی 400 كه‌س تووشی په‌تا وه‌رزییه جۆرا و جۆر و جیاوازه‌كان ده‌بن و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌راورد به ساڵی پار به‌رامبه‌ره به دوو هێنده.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له نەخۆشخانەی خالید فەجری حه‌له‌ب ئاشكرای كردووه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تا وه‌رزییه‌كان ده‌بن منداڵانن، چونكه هیچ هۆیه‌كی خۆگه‌رمكردنه‌وه نییه و كه‌شه‌كه سارده و به‌رده‌وامیش پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و ئه‌م ڕێژه زۆره‌ش به‌هۆی دۆخی شاره‌كه و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌كان پێشبینی كرا‌و بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی هاووڵاتییانی حه‌له‌ب به په‌تا وه‌رزییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له ناوچه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب، گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له حكومه‌تی سووریا ڕێگه ناده‌ن سووته‌مه‌نی بگاته ناوچه كوردییه‌كان و ئه‌مه‌ش وایكردووه هیچ هۆیه‌كی گه‌رمكه‌ره‌وه نه‌بێت، له‌كاتێكدا له وه‌رزی زستان و سه‌رماداین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاره‌زایانی پزیشكی له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌م دیارده‌یه بۆ ڕێژه‌ی زۆری چڕی دانیشتووان ده‌گه‌رێننه‌وه و وه‌ك هۆكاری دووه‌می كاره‌ساته پزیشكییه‌كه لێكیده‌ده‌نه‌وه.