حەیدەر عەبادی کاندید بوونی خۆی ڕەتدەکاتەوە
گوتهبێژی هاوپهیمانی نهسر کاندید بوونی حەیدەر عەبادی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە
گوتهبێژی هاوپهیمانی نهسر کاندید بوونی حەیدەر عەبادی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: "عەبادی قبوڵی ناكات سەرۆكوەزیرانێكی كۆتوبەندكراو بێت".
ئەمڕۆ سێشەممە سهلام زوبهیدی، گوتهبێژی هاوپەیمانی نەسر به ئاژانسی شهفهق نیوزی راگهیاند، ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی هەماهەنگیدان ناوی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقیان خستوەتە لیستی کاندیدەکانی حکومەتی نوێ، سەرەڕای ئەوەی رەتیكردوەتەوە.
سهلام زوبهیدی جەخت لەوەدەکاتەوە، عەبادی قبوڵ ناکات لە چوارچێوەیەکی كۆت و بەندكراودا كاربكات، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتو پێویستی بە لێكگەیشتنی زیاتر هەیە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر باس لەوەدەکات، ئەگەر هەیە لە کۆبوونەوەی داهاتوی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیارە دوشەممە بەڕێوە بچێت، ناوی سەرۆکوەزیرانی نوێ گەڵاڵە بكرێت.