بەتۆمەتی دزینی 14 هەزار دۆلار دەستگیرکرا
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتباری 14 هەزار دۆلارە دزراوەکەی چەمچەماڵی دەستگیرکرد
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتباری 14 هەزار دۆلارە دزراوەکەی چەمچەماڵی دەستگیرکرد و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، پاش تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییەک کەبڕی (14000) هەزار دۆلاری لێ دزرابوو، بەبڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.