پێش هاتنی 2026 تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێن
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی كۆرسی یه‌كه‌می ئەمساڵی ڕاگەیاند
وا بڕیاره له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێن و پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌ر له هاتنی سه‌ری ساڵ كۆتاییان پێ بهێندرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای كه‌سووكاری قوتابییان و له‌پێناو ئه‌وه‌ی خانه‌واده به‌رێزه‌كان سوود له پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ وه‌ربگرن، بریارماندا پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوو تاقیكردنه‌وه‌كان زووتر ئه‌نجام بدرێن و به‌ر له هاتنی 2026 كۆتاییان پێ بهێندرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده باسی له‌وه‌ش كرد، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگا و قەزاکان کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، ئەمەش یەکەم جار نییە و پێش دوو ساڵیش بەھەمان شێوە تاقیکردنەوەکان پێشخرا و ئەمساڵ خوێندنیش لەچاو پارساڵ چوار ڕۆژ پێش خراوە، بۆیە ئومێدەوارین خانەوادەکان لەمە دوودڵ نەبن، چونکە پارساڵ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ئەنجام درا گلەییمان لێ‌کرا، کە دوای سەری ساڵ ڕاستەوخۆ تاقیکردنەوە ئەنجام درا، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانیی بەشێک لە خانەوادەی قوتابییان کە سوودیان لە پشووی سەری ساڵ وەرنەگرتووە.
د. ئالان حه‌مه سه‌عید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م له 14 و 15ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت و له 24ی ئه‌م مانگه‌دا كۆتاییان پێ دێت و هاوكات له 25ی 12ی ئه‌مساڵیش ڕۆژێك دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاسته‌وخۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵانی ڕابردوو چه‌ند رۆژێك دوای هاتنی ساڵی نوێ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م ده‌ستییان پێده‌كرد و ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد قوتابییان و خانه‌واده‌كانیان نه‌توانن وه‌ك پێویست سوود له پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ وه‌ربگرن.