پایتەخت

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەستپێدەکات

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەستپێدەکات
کورتە

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینی دەکرێت لەهەفتەی ئایندەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندەوە تا کۆتایی هەفتە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

بەگووتەی محەممەد کەمال، لەم شەپۆلە نوێیە پەڵە دەدات و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی دەشتی هەولێر، پارێزگای کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان و بادینان هەیە.

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی ڕوونیکردەوە، نزمترین ڕێژەی بارانبارین 40 ملیم دەبێت، بڕی زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوەییەکان تۆمار دەکرێت.

02 کانونی یەکەم 2025 20:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026