کاری تێکدەرانە مەکەن
خورشید هەرکی: 4 کەس بوونە هۆی ئاوارە بوونی لاجان
خورشید هەرکی کەسایەتی دیار لەسەر ڕەوشی گوندی لاجان ئاماژە بەوە دەدات، چوار کەس لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان بوونە هۆکاری ئەم کێشە و پێویستە دەبێت هەموومان پشتگیری لە کێڵگەی لاناز بکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە خورشید هەرکی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی هەرکی ڕایگەیاند، دڵگرانین بەو کێشەیەی لە گووندی لاجان ڕوویدا و گوندی لاجان هەمووی پارتییە لەم رووداوەدا، تەنیا 4 کەس بەرپرسیارن کە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان بوونە هۆکاری ئەم کێشە و ئاوارە بوونی خەڵکی.
خورشید هەرکی، کەسایەتی عەشیرەتی هەرکی داوا لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات بێتە سەر هێڵ و کێشەکە چارەسەر بکات.
خورشید هەرکی، داوایەکیش ئاڕاستەی دانیشتوانی گوندی لاجان دەکات و دەڵێت: "کاری تێکدەرانە مەکەن حکومەت و یاسا بەخوێنی شەهید بەرهەم هاتووە، هەر تاکێکی هەرکی ڕووبەڕووی حکومەت بووەستێتەوە وای دادەنێم بە دەمانچەکەی تەقە لە کێلی شەهیدەکان دەکات و قسەی هیچ لایەنێک دەفع مەبەن".
لە کۆتایی قسەکانیدا خورشید هەرکی گوتی: “دەبێت هەموومان پشتگیری لە پاڵاوگەی لاناز بکەین و دوای کۆرمۆر، لاناز گاز بۆ کارەبا دابین دەکات.