پایتەخت

ئەمڕۆ مووچەی 28 وەزارەت و شوێنی دیکە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی 28 وەزارەت و شوێنی دیکە دابەش دەکرێت
کورتە

مووچەی مانگی 9ـی 28 وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت

بە گوێرەی لیستی مووچەی مانگی 9، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی 28 وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت.

ئەو شوێنانەی کە ئەمڕۆ مووچەی مانگی 9ـیان تێدا دابەش دەکرێت:

 (مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان) دابەشدەکرێت.

هەروەها مووچەی وەزارەتەکانی (وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم) دابەشدەکرێت.

01 کانونی یەکەم 2025 09:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025