پایتەخت

دەست بە دروستکردنی دووسایدی پێنجوێن - سەیدسادق دەکرێت

دەست بە دروستکردنی دووسایدی پێنجوێن - سەیدسادق دەکرێت
کورتە

بڕیارە دەست بکرێت بە دروستکردنی پڕۆژەی دووسایدی پێنجوێن -سەیدسادق

لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان، بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بکرێت بە دروستکردنی پڕۆژەی دووسایدی پێنجوێن -سەیدسادق.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی زۆری رێکارەکان بۆ دەستپیکردنی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێن تەواوکراون، لە ئایندەیەکی نزیکدا رەزامەندی بۆ دەدرێت و ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

 

بەگووتەی دانا عەبدولکەریم، پڕۆژەکە بۆ سنووری پێنجوێن و سەیدسادق زۆر گرنگ و ستراتیجییە، رێکارەکانی چاککردنی رێگەی سازان لە هەڵەبجە تەواوبووە و بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەش بکرێت.

30 تشرینی دووەم 2025 22:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026