پایتەخت

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی کۆرمۆر رادەگەیەندرێت

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی کۆرمۆر رادەگەیەندرێت
کورتە

لیژنەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوی کۆرمۆر سەردانی پارێزگاری سلێمانی و كێڵكگەیان کرد

دوابەدوای هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر و وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکە بڵاوبکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوی کۆرمۆر سەردانی پارێزگاری سلێمانی و كێڵكگەیان کرد، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش لە نزیکەوە چاودێری ئەدای لیژنەکە و کارەکانی دەکات.

 

بەگووتەی میقداد میری، لە ئێستادا لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوای پەسەندکردنی رادەگەیەندرێت.

 

 بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوونیکردەوە، هەر ئەنجامێك یان لێدوانێک لەم کاتەدا درابێت نادروستە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی کۆرمۆر بڵاودەکرێتەوە.

30 تشرینی دووەم 2025 22:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026