پایتەخت

لاهور شێخ جەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت دانوستان لەگەڵ پارتی دەکات

لاهور شێخ جەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت دانوستان لەگەڵ پارتی دەکات
کورتە

لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دانوستان لەگەڵ پارتی

چاوەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دانوستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بورهان ڕەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سەرکردەکانی بەرەی گەل لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دانوستان بکەن. 

 

بورهان ڕەشید جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەگەر پارتی داوایان لێبکات لە چەند سەرکردەیەکی بەرەی گەل شاندی دانوستان لەگەڵ پارتی پێکدەهێنن، دەرگاشیان کراوەیە بۆ هەر لایەنێکی سیاسی.

 

سەرکردەکانی بەرەی گەل پێکدێن لە (د. سۆران جەمال تاهیر، فێنک ئەحمەد، شادمان مەلا حەسەن، مەحموود مەمەند ئاغا و ڕێبوار جاف).

 

لە ڕۆژی یەکشەممە 20ـی 10ـی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو لە 100 کورسی پەرلەمان، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی بەدەستهێنا و بەرەی گەل 2 کورسی بەدەستهێنا.

30 تشرینی دووەم 2025 21:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026