پایتەخت

ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەیەندرێت

ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەیەندرێت
کورتە

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابگەیەندرێن

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕابگەیەندرێن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە عامر فائیز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی دانوستانەکان و دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسی دیاریکردنی کەسایەتییەکە بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو کۆدەبنەوە.

 

بەگووتەی عامر فائیز، چاوەڕوان دەکرێت  لیژنەی تایبەتمەند بە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ماوەی دوو هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات و ناوەکە یەکلایی بکرێتەوە.

30 تشرینی دووەم 2025 19:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026