پایتەخت

وەزارەتی دارایی هەرێم: پارەی مووچە نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم: پارەی مووچە نێردرا
کورتە

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی زیاتر لە 941 ملیار دیناری وەکو مووچەی مانگی 9 ڕاگەیاند

تەموویلی مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بڕى 941 مليار و 874 ملیۆن دينار بۆ مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەرانی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. هەژماری وەزارەتی دارايى کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە نووسراوێکدا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.

لە ڕێککەوتی 25-11-2025، وەزارتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندبوو، لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمیان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ  کرد.

29 تشرینی دووەم 2025 11:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026