ئێران لەسەر هێرشەکەی کرۆمۆر هاتە دەنگ
کورتە
کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشەکەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات
دوای دوو ڕۆژ سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەبارەی هێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە دەڵێت: "جێگەی قبوڵ نییە".
ئەمڕۆ هەینی فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بڵاویکردەوە، هێرشکردنە سەر کۆرمۆر لەلایەن هەر کەسێکەوە ئەنجام درابێت، جێگەی قبووڵ نییە و سەرکۆنە دەکرێت.
بەگووتەی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، ئەو هێرشە لە روانگەی ئێرانەوە لە راستیدا هێرشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانیی خەڵکە ئازیزەکەی.