دوای 18 کاتژمێر لەتیف رەشید لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر هاتە دەنگ
دوای 18 کاتژمێر لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئیدانەی هێرشەکەی کۆرمۆر دەکات
دوای 18 کاتژمێر لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئیدانەی هێرشەکەی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: " ئەم تاوانە هەوڵێکی نائومێدانەیە بۆ ئامانجکردنی ئاسایشی وڵات".
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵایکردەوە، به توندی ئیدانەی هێرشه قێزەونەکەی سەر کێڵگەی کورمۆر له شاری سلێمانی دەکەن، که بووه هۆی تێکچوونی دابینکردنی وزه له هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی وڵات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەم تاوانە قێزەونانە هەوڵێکی نائومێدانەیە بۆ ئامانجکردنی ئاسایش و سەقامگیری بەدەستهاتوو لە وڵاتدا، لاوازکردنی ئابووری نیشتمانی و هاندانی ئاژاوە.
سەرۆکایەتی کۆمار جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و جددی لەو هێرشە و ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی دەکەنەوە.
سەرۆکایەتییەکە داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکات، کە لە هاوخەباتی نیشتمانیدا یەکبگرن و پێکەوە کار بکەن بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و پوچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ هاندانی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی.