هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکات
مەسرور بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر هاتە دەنگ و ئیدانەی کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیوەندییەکی تەلەفۆحنی لەگەڵ سەرۆکەزیرنا مەسرور بازرانی کرد و پێی گووت: "بە توندترین شێوە ، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کردو پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."
هاوکات هەردوولا هەردوو لا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش رێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن ئاشکرا و ڕادەستی یاسا بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیشی بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.