پایتەخت

عەلی حەمە ساڵح: دەبێت سیستەمی بەرگری لە کێڵگەی کۆرۆمۆر دابندرێت

عەلی حەمە ساڵح: دەبێت سیستەمی بەرگری لە کێڵگەی کۆرۆمۆر دابندرێت
کورتە

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: رەخنەگەرتن و دژایەتیمان بۆ حوکمڕانانی هەرێم هەرگیز نابێت دڵخۆشمان بکات بە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر هەرێم

عەلی حەمە ساڵح هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بە تیرۆرستی لە قەڵەم دەدات و داوای دانانی سیستەمی بەرگری دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پێویستە نوسراو بۆ حوکمەتی عێراقی بکرێت، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دانانی سیستمی بەرگری لە کێڵگەی کۆرۆمۆر، لە ئێستادا جگە لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 1700 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەدرێتە شارەکانی دیکەی عێراق بە فرۆشتن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی عەلی حەمە ساڵح دا هاتووە، هێرشی کۆرمۆر، تیرۆرستی و تاوانکاریە، رەخنەگەرتن و دژایەتیمان بۆ حوکمڕانانی هەرێم هەرگیز نابێت دڵخۆشمان بکات بە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لێدان لە گرنگترین سێکتەری.

سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لەسەر بەرهەمی غازی کۆرمۆر ئاماژە بەوە دەکات، کە بڕیارە لە ساڵی ئایندەدا بەرهەمی غازی کۆرمۆر بەڕێژەی 50% زیادبکات و کاریگەری لەسەر زیادبوونی نزیکەی 2000 مێگاوات کارەبای دیکە دەبێت، بۆیە دوور نییە بە ئامانجگرتن زیاتر ڕووبدات.

27 تشرینی دووەم 2025 11:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026