ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق نیگه‌رانه له هێرشكردنه سه‌ر كۆرمۆر
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بە هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆ سەر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق لە قەڵەم دەدات
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به نیگه‌رانییه‌وه باس له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كات و وه‌ك هێرشێكی تیرۆریستی و مه‌ترسیدار ناوزه‌ندی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو به دیاریكراوی له كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌و، له سنووری پارێزگای سلێمانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به ئامانج گیرا و یه‌كێك له تانكه سه‌ره‌كییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سووتا.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م كرده‌وه‌یه تیرۆریستییه و هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیداره بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و ئامانجیشی ڕێگه‌گرتن بووه له به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابووری و كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌با جێهێشتووه.
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ڕێككاری یاسایی دژی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌گرینه‌به‌ر و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌ستی هه‌بێت له‌م هێرشه ترسنۆكانه‌یه سزای ده‌ده‌ین.