پایتەخت

هەواڵی دادگەیی کردنی لاهور شێخ جەنگی دوورە لە ڕاستییەوە

هەواڵی دادگەیی کردنی لاهور شێخ جەنگی دوورە لە ڕاستییەوە
کورتە

دەنگۆی هەواڵی دادگەییکردنی لاهور شێخ جەنگی لە هەفتەی داهاتوودا، لەلایەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕەتدەکرێتەوە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی دادگەییکردنی لاهور شێخ جەنگی لە هەفتەی داهاتوودا، لەلایەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕەتدەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بورهان ڕەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، 3 هەفتە پێش ئێستا نووسراوێکیان لە دادگەی تەمیزی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە بەڕێکرد بۆ دادگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، نووسراوەکە داواکارییە بۆ ناردنی فایلی 56 و 406 لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی بۆ وردبینیکردن بنێرێت بۆ دادگەی تەمیز.

 

بەگووتەی بورهان ڕەشید، لە نووسراوەکە داوای دەستوەردانیانی دادگەی تەمیزیان  کردووە، لە ئێستادا هیچ شوێنێک بەدەم نووسراوەکەیان نەهاتووە و دەنگۆی دادگەیی کردنی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی دوورە لە ڕاستییەوە.

 

لە 22ـی ئاب، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و هاورێکانی لە دوای پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆ دەستگیرکران.

26 تشرینی دووەم 2025 19:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026