پایتەخت

کادری پارتی و بەڕێوەبەری کازیوە میدیا بێسەرووشوێنە

کادری پارتی و بەڕێوەبەری کازیوە میدیا بێسەرووشوێنە
کورتە

زمانحاڵێکی پارتی لە گەرمیان دوو ڕۆژە بێسەرووشوێنە و تا ئێستا سۆراخی نییە

کادرێکی پارتی لە گەرمیان بەهۆکارێکی نادیار بێسەرووشوێنە و داوا دەکرێت سۆراخی بکرێت.

رێبوار مستەفا، بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی لە کەلار رایگەیاند، بەڕێوەبەری کازیوە میدیا "کاروان کەلاری" لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 25-11-2025 بێسەرووشوێن بووە و دیار نەماوە.

بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی لە کەلار داوا لە  دام و دەزگاکانی ئەمنی شار دەکات دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.

کاروان کەلاری، کادری پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەڕێوبەری کازیوە میدیایە، کە زمانحاڵی ئەو حزبەیە لە گەرمیان.

26 تشرینی دووەم 2025 09:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026