کرێی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە 1000دینارەوە کرا بە 500 دینار
کرێی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شاری کەلار بە بڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی گۆڕانکاری بەسەردا هات
کرێی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شاری کەلار بە بڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمکرایەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی گرێبەستی نوێی پڕۆژەی وەستانی ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەکانی نزیک بازاڕی شاری کەلار ،بریاری کەمکردنەوەی نرخی وەستانی ئۆتۆمبیلیدا و بە بەردەوامی پڕۆژەکە بەڵام بۆ کارئاسانی و هاوکاری زیاتری هاووڵاتییان لەمڕۆوە تەنیا 500 دینار وەردەگیرێت بۆ هەر وەستانێک لە سەر شەقامەکان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، داواکارن لەهاووڵاتییان لەهەر پێشێلکاری و پابەند نەبونێک بەو نرخە ئاگاداریان بکەنەوە.