هاتووچۆی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگیرێت
لە وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتووچۆى هه‌رێمه‌وه بڕیار بۆ هاتووچۆی سلێمانی چووە تا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بگرن
ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و خاوەنەکانیان سزای تووند دەدرێن و هاتووچۆی سلێمانیش هۆکارەکەی دەخاتەڕوو.
عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌فسه‌ر له‌هاتووچۆى ناو شارى سلێمانى له‌به‌رنامه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆى ڕادیۆى هاتووچۆى سلێمانى (ترافیك ئێف ئێم) رایگەیاندووە، حاڵه‌تى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان هه‌ر له ڕووداوه‌كان و دەرئەنجامەکانی، ئه‌و دۆخه‌ش كه بینراوه و وه‌ك به‌ڵگه‌ش لاى ئەوان هه‌یه له هاتووچۆى سلێمانى، وایكردووه بیر له‌وه بكه‌نەوە کە دەستیان بەسەردا بگرن.
بە گووتەی ئەم ئەفسەرەی هاتووچۆ، له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتووچۆى هه‌رێمه‌وه به‌بڕیار بۆیان هاتووە ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكاندا بگرن.
عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەیە، بڕى دوو ملیۆن دینار سەرپێچی كامێرا و یاساشكێنى داوه، هیچ ئۆتۆمبێلێكى بێسه‌ره‌تا له سزادان ده‌ربازى نابێت.