هەر کەسێک نەخۆشی درێژخایەنی هەیە دەفتەری دەرمانەکانی بهێنێت
لە نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی داوایەک لەو کەسانە دەکرێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە
لە نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی داوایەک لەو کەسانە دەکرێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو گەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە تەها سەعید، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو هاتووەتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ئیشوکاری پاردە دانیان تەواو کردوە بەیانی سەردانی خەستەخانەی شیرەکە بکەن کە دەکەوێتە سەر جادەی ئیبراهیم پاشا.
تەها سەعید باسی لەوەکرد، لەگەڵ خۆیاندا کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ببەن، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایانیان هەیە دەرمان و دەفتەری دەرمانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن.
بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، هەر نەخۆشیەکیشتان لەگەڵدایە ستافی نەخۆشخانە ئاگادار بکەنەوە بەمەبەستی هێنانی دەرمان بۆ وڵاتی سعودیە بۆ کاتی پڕۆسەی حەج.