پایتەخت

نرخی دینار گۆڕانکاری بەسەردا نایەت

نرخی دینار گۆڕانکاری بەسەردا نایەت
کورتە

بانکی ناوەندی عێراق ڕوونیکردەوە، هیچ نیازێکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی نرخی دیناری عێراقی و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت

بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دینار ئاماژە بەوە دەدات، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی 2025، رایدەگەیەنن بانكی ناوەندی عێراق پێشكەوتنی بەرچاوی بەدیهێناوە لە ستراتیژیەتی پەیوەندیدار بە پاراستنی سەقامگیری ئاستی گشتی نرخەكان، تێكڕای هەڵاوسان دابەزینێكی مێژویی تۆماركردووە كە نزمترینە لە ئاستی ناوچەكەدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بانكی ناوەندی عێراق، هیچ نیازێك نییە بۆ دەستكاریكردنی نرخی دراوی عێراقی، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، ئەمەش بەهۆی ئاستی نمونەیی یەدەگی بیانییەوە چ پارەو چ زێڕ.

 

بانكی ناوەندی عێراق باس لەوەش دەکات، لە ئێستادا هیچ جۆرە فشارێك لەسەر یەدەگی بیانی عێراق نییە، هەر جۆرە لێدوان و بۆچونێكی دەرەكی تایبەت بە گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی گوزارشت لە هەڵوێستی بانكی ناوەندیی ناكات و، ئامانج لێی شێواندنی بازاڕو تێكدانی سەقامگیری ئابوری نیشتمانییە.

24 تشرینی دووەم 2025 17:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025