پایتەخت

وەزارەتی دارایی لەسەر دیارنەمانی زیاتر لە 2 تریلۆن دینار هاتە دەنگ

وەزارەتی دارایی لەسەر دیارنەمانی زیاتر لە 2 تریلۆن دینار هاتە دەنگ
کورتە

دوای دیارنەمانی زیاتر لە 2 تریلۆن دیناری سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

دوای دیارنەمانی زیاتر لە 2 تریلۆن دیناری سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکە نەبراوە، بەڵکو تەنها سڕ کراوە و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکەن.

 

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەداتەوە، زانیارییەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ناڕاستن، ئەو پارانەی ئێستا لە هەژمارەکەدان، پارەی گەڕاوەی کارتی زیرەکی سوودمەندان و پارەی تەمویلی گوازراوەن و دەستکاری نەکراون.

24 تشرینی دووەم 2025 16:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025