خێرایی لێخووڕین لە ڕێگەی هەولێر - کەرکووک بەرزکرایەوە
هاتووچۆی هەولێر لەبارەی بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگا پێدراو لە ڕێگەی هەولێر - کەرکووک هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی هەولێر بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگەپێدراو لە شەقامەکانی هەولێر و ئەمجارە خێرایی لێخوڕینی ڕێگەی نێوان هەولێر - کەرکووکی بەرزکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، خێرایی لێخوڕینی ڕێگەپێدرا لە ڕێگەی هەولێر - کەرکووک لە بەرزە پردی چواڕیانی جیهان تا بەرزە پردی 120م لە 60کم بۆ 80کم بەرزکرایەوە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێر، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوەرەی ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هاتووچۆی هەولێر ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو خێرایی ڕێگا پێداروی لە شەقامی لاوان لە 60 كم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80 كم بەرزکردەوە و 18ی ئهم مانگەش بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگە پێدراو بۆ لێخوڕین لە 100 کم لە کاتژمێرێک دا بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا لە ڕێگەی نێوان ههولێر بۆ دهۆك و ئهمهش دوای باشتر ڕێكخستنهوهی شهقامهكه.