پایتەخت

لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پارە لە فەرمانبەرانی عێراق دەدزرێت

لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پارە لە فەرمانبەرانی عێراق دەدزرێت
کورتە

چاودێران پێیان وایە بانکەکانی عێراق زانیاری بە چەند باندێک دەدەن تا پارە لە فەرمانبەران ببەن.

چەند باندێک لە ڕێگەی بردنی زانیاری ئەلیکترۆنی فەرمانبەران، پارەیان لێ دەدزن و چاودێرانیش پێیان وایە لە ڕێگەی یارمەتی ناوخۆییەوە ئەم کارە دەکەن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، چەند باندێک لە ڕێگەی لە ڕێگەی ژمارەی نەناسراو و پەیجی وەهمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان وەک فەرمانبەری بانک یان لایەنی فەرمی دەناسێنن و پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن و بەڵێنی پیدانی قەرزیان پێ دەدەن.

 ئەم باندانە بە بیانووی پێدانی قەرز یان نوێکردنەوەی کارتە بانکییەکان، زانیارییەکانیان دەبەن و دەیان ملیۆن دیناریان لێ دەدزن.

هەندێک لە چاودێرەکان پێیان وایە، ئەم فێڵە بەبێ هاوکاریی ناوخۆیی ناکرێت، چونکە چۆن ئەم باندە فێڵبازانە دەزانن کێ کارتی (کی کاد)ـی هەیە و ژمارەکانیان دەست دەکەوێت، هاوکات بڕوایایان وایە هاوکاری لە نێوان باندەکان و بەشێک لە کارمەندان و تەنانەت بەڕێوەبەری بانکەکاندا هەیە.

24 تشرینی دووەم 2025 09:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025