لە هێرشێکی خۆکوژیدا سێ پۆلیس کوژران
سێ پۆلیسی پاکستان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی خۆکوژی کوژران
چەکدارێکی نەناسراو لە یەکێک لە شارەکانی پاکستان هێرشێکی خۆکوژی کردە سەر پۆلیس.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی ئەسۆسیەت پرێس بڵاویکردەوە، چەکدارێك هێرشێکی خۆکوژی بە بۆمب و چەکی قورس کردە سەر بارەگای هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری پێشاوەری باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، لە ئەنجامدا سێ پۆلیسی کوشت و پێنجی دیکەی بریندار کرد.
مەیان سەعید، فەرماندەی پۆلیسی پێشاوەر ڕایگەیاند، دوای هێرشە خۆکوژییەکەی یەکەم، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە دوو هێرشکەری دیکە بکوژن، بەڵام ناسنامەی هێرشکەرەکانی ئاشكرا نەکردووە.
ئەم هێرشە بەشێکە لە نوێترین زنجیرە ڕووداوی توندوتیژیی دژ بە هێزەکانی ئاسایشی پاکستان لەم ساڵدا، لە سەرەتای ئەمساڵدا، لانی کەم 10 کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرەوەی بارەگایەکی هێزە چەکدارەکان لە شاری کوێتە کوژران، لەلایەکی دیکەوە، لە 3ـی سێپتێمبەری ئەمساڵ، لە کاتی گردبوونەوەیەکی سیاسی، چەکدارێکی خۆکوژ خۆی بە نێو خەڵکدا تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 11 کەس کوژران و 40ـی دیکە بریدار بوون.