پایتەخت

تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەڵوەشایەوە

تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەڵوەشایەوە
کورتە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤی هەڵوەشاندەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤی هەڵوەشاندەوە و 5 قوربانیی ڕزگار کرد. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە قەزای کەرخی بەغدا تۆڕێکی هەڵوەشاندەوە و پێنج قوربانییان ئازاد کرد کە لەلایەن ئەم تۆڕەوە بە دیل گیرابوون، هاوکات 7 تۆمەتباریش دەستگیر کران. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ و بەدواداچوونی بریکاری وەزیری زانیاری و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری دژە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەنجامدراوە.

 

23 تشرینی دووەم 2025 21:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025