ساڵی ئایندە سەرجەم ئیدارەی ڕاپەڕین پڕۆژەی ڕووناکیان پێ دەگات
ساڵی داهاتوودا سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین پڕۆژەی ڕووناکیان پێدەگات
لە دوای گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێریی بەناوەندی قەزای ڕانیە، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین پڕۆژەی ڕووناکیان پێبگات.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئیستادا لەسەرجەم قەزا و ناحیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین کار دەکرێت، بەگوێرەی تەواوبوونی کارەکانی هەر قەزا و ناحیەیەک ڕاستەوخۆ پڕۆژەی رووناکی تیاییدا ڕادەگەیەنێت.
بەگووتەی عەلی محەممەد، بەهۆی وەرزی زستان و چاوەڕوانکردنی ڕێنمایی نوێی پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026 سەرجەم کارەکانی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە ئیدارەکە تەواو بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین باس لەوەدەکات، بڕیاری داشکاندن لە پڕۆژەی ڕووناکی پەیوەندیدارە بە ڕێنمایی نوێ داشکاندەکە و لە مانگی یەکەمدا لە %50، مانگی دووەم لە %25 و لە مانگی سێیەم %15 دەبێت.