پایتەخت

ئەو گەنجەی دەستڕێژی گولـلەی لە ئامۆزاکەی خۆی کرد دەستگیرکرا

ئەو گەنجەی دەستڕێژی گولـلەی لە ئامۆزاکەی خۆی کرد دەستگیرکرا
کورتە

گەنجێكی سلێمانی لەسەر بریندارکردنی ئامۆزای خۆی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەو گەنجەی دەستڕێژی گولـلەی لە ئامۆزاکەی خۆی کرد لەگەڵ سێ کەسی دیکەی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، نیوەڕۆی دوێنێ شەممە، 22-11-2025 لە سلێمانی هاووڵاتییەک تەقەی لە ئامۆزایەکی کرد و بەسێ فیشەک برینداری کرد و هەڵێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری ڕووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران.

لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 405/31 دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

23 تشرینی دووەم 2025 15:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025