وادەی کۆتایی دابەشکردنی نەوت ڕاگەیەندرا
کورتە
لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوت کۆتایی دێت
لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوت کۆتایی دێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بەشە نەوت وەربگرن.
ئەمڕۆ شەممە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژی دووشەممە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی نەوت دەبێت، هەر هاووڵاتییەک بە هەر هۆکارێک نەوتی وەرنەگرتووە دەتوانێت سوودمەند بێت.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە جەخت لەوەدەکاتەوە، لەدوای ئەم کاتەوە هیچ هاووڵاتییەک مافی وەرگرتنی نەوتی نامێنێت.