پایتەخت

دوژمن دەیەوێت خامنەیی بکاتە ئامانج

دوژمن دەیەوێت خامنەیی بکاتە ئامانج
کورتە

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت، دوژمنەکانمان هەوڵی ئەوە دەدەن عەلی خامنەیی بکەنە ئامانج

 

چەندین مانگە شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل کۆتاییهاتووە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەبارەی شەڕەکە و داهاتووی ئەو شەڕەوە تاوەکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە، لە نوێترین لێدوانیشدا وەزیری ئیتلاعاتی ئێران باس لە بە ئامانجگرتنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات. 

 

ئەمڕۆ شەممە، ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند، دوژمن بە دوای ئەوەوەیە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بکاتە ئامانج، هاوکات هەوڵ دەدات بەستێنێکی بەرفراوان بۆ دروستبوون و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە ئێران دروستبکات. 

 

ئیسماعیل خەتیب، عەلی خامنەیی بە بنەما و سەرچاوەی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی وەسف کرد و ڕایگەیاند، دوژمن هەوڵ دەدات ڕێبەرایەتی بکاتە ئامانج، هەندێک جار بە تیرۆرکردن و هەندێک جار بە هێرشی دوژمنکارانە.

 

ناوبراو وردەکاری زیاتری سەبارەت بە هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی خامنەیی نەخستەڕوو، بەڵام پێشتر بەرپرسانی دیکەی ئێران باسیان لەوە کردبوو، کە خامنەیی یەکێک لە ئامانجەکان بووە.

22 تشرینی دووەم 2025 21:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025