پایتەخت

پارتی وەڵامێکی تووندی یەکێتی دایەوە

پارتی وەڵامێکی تووندی یەکێتی دایەوە
کورتە

پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامێکی تووندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەداتەوە

 

 

چەند ڕۆژێکە بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەنگۆیەکیان بەناوی کڕینی کورسی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاوکردووەتەوە، لە وەڵامدا پارتی وەڵامی داونەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر بمانەوێت کورسی بکڕین، ئەوا کورسییەکانی یەکێتی لە هەمووان هەرزانترن. 

 

دەنگۆکەی بەرپرسانی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستانەوە بووە، کە چەند ڕۆژێکە باس لە کڕینی کورسی حیزبەکان دەکەن  و دەڵێن، کورسییەکانی نەوەی نوێ لەلایەن پارتییەوە کڕاون، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی باڵای پارتی ڕایگەیاندووە، ئەگەر پارتی نیازی کڕینی کورسیی هەبێت، کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن.

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بووین و هەر لە سەرەتاوە دەرگامان بۆ لایەنە براوەکانی دیکەش کردبووەوە، پێشوازی لە هەر لایەنێکیش دەکەین بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی حکومەتدا. 

 

ئەو بەرپرسەی پارتی ڕەتی کردووەتەوە کە حیزبەکەی هیچ کورسییەکی کڕیبێت و جەختی لەوە کردووەتەوە، هیچ کورسییەک بەقەد کورسییەکانی یەکێتی هەرزان نین.

22 تشرینی دووەم 2025 21:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025