پایتەخت

پارێزگای سنە 52٪ـی زێڕی ئێران دابین دەکات

پارێزگای سنە 52٪ـی زێڕی ئێران دابین دەکات
کورتە

پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێنجەمین ناوەندی گرنگی کانزایی ئێران دادەنرێت

 

پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێنجەمین ناوەندی گرنگی کانزایی ئێران دادەنرێت، هاوکات 52٪ـی زێڕی سەرجەم ئێران لەو پارێزگایە بەرهەمدەهێنرێت.  

 

ئەمڕۆ شەممە، محەممەد بەختیار خەلیقی، بەڕێوبەری گشتی پیشەسازی و بازرگانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، ئەم پارێزگایە لە ئێستادا پێنجەمین ناوەندی کانزاییە لە ئێراندا، بەرنامە و پلانی وردمان هەیە بۆ گەشەپێدان بە بەرهەمهێنانی کانزایی لەم پارێزگایە. 

 

محەممەد بەختیار خەلیقی ڕایگەیاند، پارێزگای سنە خاوەن 18 جۆر کانزایە و بە یەکێک لە پارێزگا پێشەنگەکانی بواری بەرهەمە کانزاییەکان دادەنرێت، هاوکات پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی زێڕدا، بەوپێیەی زیاتر لە 52٪ـی زێڕی ئێران لەم پارێزگایەدا بەرهەم دەهێنرێت. 

 

بەڕێوبەری گشتی پیشەسازی و بازرگانی پارێزگای سنە ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگای سنە بەگشتی 399 یەکەی کانزای هەیە، لەو ژمارەیەش 216 یەکەیان چالاکن و 12 یەکەیان ئامادە دەکرێن.

22 تشرینی دووەم 2025 21:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025