پایتەخت

پڕۆژەی ڕووناکی: لە وەرزی زستاندا دەست بەکارەباوە بگرن

پڕۆژەی ڕووناکی: لە وەرزی زستاندا دەست بەکارەباوە بگرن
کورتە

لەسەر هاتنی وەرزی زستان و پێدانی کارەبا، پڕۆژەی ڕووناکی ئاگاداری هاووڵاتییان دەداتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا خواستی بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەکات و پڕۆژەی ڕووناکی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دەست بە کارەباوە بگرن.

پرۆژەی ڕووناکی بڵاویکردەوە، زۆرترین بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستاندایە نەک لە وەرزی هاوین، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پڕۆژەی ڕووناکی، بەکارهێنانی کارەبا لە مانگەکانی زستاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە.

پرۆژەی ڕووناکی ڕوونیکردەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەکە سوودمەندبوون، لە وەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بە بەکارهێنانیەوە بگرین.

22 تشرینی دووەم 2025 16:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025