پایتەخت

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا گرێبەستێکی 250 ملیۆن دۆلاریی لەگەڵ عێراق ئەنجامدا

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا گرێبەستێکی 250 ملیۆن دۆلاریی لەگەڵ عێراق ئەنجامدا
کورتە

بۆ دابینکردنی تیمی پێویست شارەزا لە خزمەتگوزاریی تەکنیکی و پرۆگرامی فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف 16، عێراق گرێبەستێک لەگەڵ ئەمریکا دەکات

بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار، کۆمپانیاییەکی ئەمریکی گرێبەستێکی بۆ خزمەتگوزاریی فڕۆکەی ئێف 16 لەگەڵ عێراق ئەنجامدا.

عێراق خاوەنی چەندین فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف 16ـی ئەمریکییە و بۆ خزمەتگوزاریی تەکنیکی و پرۆگرامی پێویستی بە تیمی شارەزا و بەتوانا هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی گرێبەستێکی ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکێک لە کۆمپانیاکانمان بەمەبەستی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و پرۆگرامیی فڕۆكە ئێف 16ـەکانی عێراق، گرێبەستێکی 250 ملیۆن دۆلاریی لەگەڵ بەغدا واژۆ کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، ماوەی گرێبەستەکە نادیارە و کۆمپانیای ڤیكترۆس سیستەمز، كۆلۆڕادۆ سپڕینگز ئەرکەکان بەڕێوەدەبەن، ئەو تیمانەی کۆمپانیاکەش لە بنكەی ئاسمانی شەهید عەلی فلەیح جێگیر دەبن.

کۆمپانیا ئەمریکییەکە پاڵپشتی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چاودێریی فڕۆکە جەنگییە ئێف 16ـەکانی عێراق ئەنجام دەدات و گرێبەستەکە بە بەهای 252050925 دۆلار ئەنجام دەدرێت.

22 تشرینی دووەم 2025 16:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025