پایتەخت

یونیسێف: سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل ڕۆژانە دوو منداڵ لە غەززە دەکوژێت

یونیسێف: سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل ڕۆژانە دوو منداڵ لە غەززە دەکوژێت
کورتە

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ئاماری کوژرانی منداڵانی لە دوای ئاگربەستەوە لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە

لەوەتەی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە، ڕۆژانە منداڵانی کەرتەکە بە هێرشی ئیسرائیل دەکوژر‌ێن.

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕایگەیاند، لە ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژی ڕابردووی ئاگربەستی نێوان چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، لە کەرتی غەززە ڕۆژانە دوو منداڵ دەکوژرێن.

بە گووتەی ڕیکاردۆ پیرێس، گوتەبێژی یونیسێف ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو 7 منداڵ لەگەڵ کچێکی ساوا لە خان یونس و باشووری غەززە بە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کوژران.

بەگوێرەی ئامارەکان لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە 10-10-2025، واتە لە ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژی ڕابردوودا 280 کەس لە غەززە کوژراون و لە نێویاندا 67ـییان منداڵن، 672 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ئێستادا ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕۆژانە نزیکەی 100 بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی دەنێرێتە کەری غەززە، بەڵام زۆرجار بەهۆی مانەوەی ئەم بەرهەڵگرانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر سنوور، خواردنەکانی نێویان خراپ دەبن.

22 تشرینی دووەم 2025 12:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025