پایتەخت

شەپۆلێکی دیکەی باران بارین بە ڕێگاوەیە

شەپۆلێکی دیکەی باران بارین بە ڕێگاوەیە
کورتە

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، لە کۆتایی ئەم مانگەوە بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو، شەپۆلێکی چڕی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هاوکات ئەگەری هەیە شەپۆلەکە لە باران بارینەکەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهێزتر بێت. 

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەكرێت لەم شەپۆلەدا لە دەشتی هەولێر و کەرکووک و سلێمانی و تەنانەت لە گەرمیانیش پەڵە بدات، هەروەها چاوەڕوانكراوە كە ماوەی ئەم شەپۆلە لە شەپۆلی ڕابردوو زیاتر بێت.

 

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕان دەكرێت مانگی داهاتوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دۆخی بارانبارین باشتر بێت و قەرەبووی ئەو كەم بارانییە بکاتەوە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە.

 

بەپێی پێشبینیی ئەو شارەزایەی کەشناسی، لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا پێبشینی كراوە بەهۆی بارانی بەلێزمە، ئاستی ئاو لە زۆربەی ئەو چەم و دۆڵ و ڕووبار و دەریاچەکان بەرز بێتەوە کە بەهۆی وشکەساڵی ساڵی ڕابردووەوە ئاستی ئاو تێیاندا دابەزیوە.

20 تشرینی دووەم 2025 20:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025