پایتەخت

مامۆستایانی هەرێمی کوردسان دەرماڵە وەردەگرن

مامۆستایانی هەرێمی کوردسان دەرماڵە وەردەگرن
کورتە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان زانیاری نوێی لەسەر دەرماڵەی مامۆستایان ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی سەرجەم مامۆستایان لە عێراق دابین بکات و بڕیاری پێدانی دەرماڵە پێیان مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی سەرجەم مامۆستایان لە عێراق دابین دەکرێت، بەپێی یاساکە ئاماژە بە هەرێمی کوردستان نەکراوە بەڵام بەگوێرەی ئەمری قاقع مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە چونکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە دابین دەکرێت.

بەگووتەی ئەحمەد گەرمیانی، بڕیارە خەرجکردنی ئەو دەرماڵە زیادەیەی کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە، لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2026ـدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەروەردە خەرج بکرێت.

20 تشرینی دووەم 2025 16:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025