3 شۆفێری ماتۆڕ بە تۆمەتی سەرکیشی کردن دەستگیرکران
ئەو 3 گەنجەی بە مانتۆڕ نمایش و سەرکێشیان دەکرد، دەستگیرکران
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 3 شۆفێری ماتۆڕ بەتۆمەتی سەرکێشی و دروستکردنی مەترسی دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆی چەند ماتۆڕسکیلێک لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لە نێو شەقامەکانی ناوشاردا سەرکێشی بە ماتۆڕسکیلەکانیانەوە دەکەن و بەشێوەیەکی ناشارستانی لێدەخوڕن، کە دەبنە هۆی مەترسی دروستکردن بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی نێو شەقامەکە.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوون لەسەر ڕووداوەکە توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان هەریەک لە (ه. د. م) تەمەن 18 ساڵ، (ب. ف. ع) تەمەن 18 ساڵ، (ل. ل.ع) تەمەن 17 ساڵ بەماددەی 21 هاتووچۆ دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ماتۆرسکیلەکانیشدا بگیرێت.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕوونیکردەوە، بە بەردەوامی چاودێری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەن هەرکەسێک ئەم کارانە بکات ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.