دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتێک درێژکرایەوە
وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینیی لە حکومەتی هەرێم درێژکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەرەکانی ڕاگەیاند
وەزارەتی ئەوقاف لە پێناو بەرژەوەندی حاجییانی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی و کەمکردنەوەی ڕۆژانی پشوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان بڕیاردرا، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رۆژانە تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەردەوام بێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف، رۆژانی شەممە کە پشووی فەرمییە لە تەواوی دام و دەزگا فەرمییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕوەبەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە و تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لەوەکردەوە، ئەم بڕیارەی وەزارەت لەپێناو خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزووترین کات مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بکرێت.