وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراک درێژ ناکرێتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا زووە فۆڕمی پسوولەی خۆراک پڕ بکەنەوە
سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراکی بە بێ بەرامبەر ڕادەگیرێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت فۆڕمەکە پربکەنەوە و دواین دەرفەتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ تا کاتژمێر 12ـی شەو سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراک ڕادەگیرێت و هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی و کار دەکرێت بۆ قۆناغی دووەم.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەمڕۆ دواین دەرفەتە بۆ پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراک و ئەو کەسانەی تا ئیستا ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە بێ بەش دەبن لە بەشەخۆراک.
نەوزاد شێخ کامیل ڕاشیگەیاند، لەسەرەتا ژمارەیەک پێداویستی لۆجستی ئامادە دەکرێت، دواتر مامەڵەی هاووڵاتییان لە ڕێگەی سیستەمی پسوولەی خۆراکی زیادکردنی منداڵ، گواستنەوە، هاوسەرگری دەستپێدەکات.