پایتەخت

مەریوان حاکم هادی: هەواڵی دابەشکردنی 15 هەزار پارچە زەوی ڕاست نییە

مەریوان حاکم هادی: هەواڵی دابەشکردنی 15 هەزار پارچە زەوی ڕاست نییە
کورتە

لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابەشکردنی 15 هەزار پارچە زەوی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر هاتە دەنگ

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابەشکردنی 15 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوێنێ ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵێک ئامار لەخۆی دەگرێت، لەو ئامارانەدا ژمارەیەک میدیا بەهەڵە هەواڵی دابەشکردنی 15 هەزار زەوییان بڵاوکردووەتەوە و هەواڵەکە ڕاست نییە.

مەریوان حاکم هادی جەختی لەوەکردەوە، تا ئێستا بە دوو قۆناغ نزیکەی 32 هەزار پارچە زەوی دابەشکراون و لە قۆناغی داهاتوو نزیکەی 2 هەزار پارچە زەوی دیکە لە شارەوانی خەبات و قڕژاڵە دابەش دەکرێن.

20 تشرینی دووەم 2025 10:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025