پایتەخت

ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
کورتە

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێم حاجی ئۆمەران بە 18 پلەی سیلیزی سارترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و تاییدا ساردترین ناوچەی دیاریکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، سبەى کەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیی خوارەوەیە:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ:23 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

20 تشرینی دووەم 2025 10:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025